ئادەم ماککەی - ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئادەم ماککەی | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Adam McKay | |
![]() | |
لەدایکبوون | ١٧ی نیسانی ١٩٦٨ (تەمەن ٥٦ ساڵ) فیلادێلفیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
خزمەکان | جێرمی پیڤن |
زمانی زگماکی | زمانی ئیسپانی |
زمانەکانی ئاخاوتن | English and Welsh |
زمانی نووسین | زمانی ئینگلیزی |
پیشە | دەرھێنەری فیلم، سیناریۆنووس، بەرھەمھێنەری فیلم، ئەکتەر، television producer |
پەروەردە | Pennsylvania State University، Temple University، Great Valley High School |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٩٥ |
شاکارەکان | The Other Guys |
ئەندامی | Writers Guild of America, East |
خەڵاتەکان | خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین سیناریۆی وەرگێڕدراو |
پاڵێوراوە بۆ | خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین دەرھێنەر، خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین سیناریۆی وەرگێڕدراو، خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین فیلم، Academy Award for Best Writing, Original Screenplay |
کارە کۆکراوەکان | Museum of Modern Art |
دۆخی مافەکانی لەبەرگرتنەوە | ئەو کارانەی کە لە مافی چاپکردن و بڵاوکردنەوە پارێزراون |
ئادەم ماککەی (بە ئینگلیزی: Adam Mckay) لە ١٧ی نیسانی ١٩٦٨ لە دایکبووە، دەرھێنەری سینەما، بەرھەمھێنەر، سیناریۆنووس و کۆمیدیاوانێکی ئەمریکییە. مەککەیی لە ساڵی ١٩٩٥ تا ٢٠٠١ وەک سەرۆکی نووسەری بەرنامەی کۆمیدی سکێچی کەناڵی ئێن بی سی بەناوی Saturday Night Live دەستیپێکرد. دوای ڕۆیشتنی لە کۆمپانیای SNL لە ساڵانی ٢٠٠٠دا بەھۆی ھاوکارییەکانی لەگەڵ ئەکتەری کۆمیدی ویل فێرێل ناوبانگێکی زۆری بەدەستھێنا و ھاوبەشی نووسینی فیلمە کۆمیدییەکانی ئەنکۆرمان و تالادیگا نایتس و کوڕانی دیکە بوو. دواتر فێرێل و مەککەیی بە ھاوبەشی چەندین زنجیرە و فیلمی تەلەڤیزیۆنییان نووسی و بە ھاوبەشی بەرھەمیان ھێنا.
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Adam McKay»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٣.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئادەم ماککەی تێدایە.